هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی هاوپه‌یمانیی ئیسلامی
K24 - واشنتۆن:
گوته‌بێژێك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ره‌تیكرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌باره‌ی به‌شداری پێنه‌كردنی سووریا و عێراق له هاوپه‌یمانیی ئیسلامی بدات و داوای له سعوودیه چاوێك به‌و پرسه‌دا بخشێنێته‌وه و راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده پێشتر له باره‌ی پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ئاگادار نه‌كرابووینه‌وه، به‌ڵام شتێكی له‌ناكاویش نه‌بوو.
جۆن كێری، كه به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ راگه‌یاندنه‌كان قسه‌یكرد، له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی به‌شدارینه‌كردنی عێراق و سووریا له هاوپه‌یمانیی ئیسلامی رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و پرسیاره له سعوودیه بكرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به دروستكردنی هێزێكی عه‌ره‌بی هاوبه‌ش كرد و گوتی: "پێویسته زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیازه‌وه بزانین، به‌ڵام وادیاره رێكخستنه‌وه‌ی هه‌وڵ و تواناكان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشه، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك شت له‌لامان روون نییه‌و و پێویسته بیانزانین".
له باره‌ی تواناى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌سه‌ر زه‌مین، كێربی گوتی: "پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك و كارێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین كه ببێته هۆی لاوازبوونی تواناكانی داعش"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یان 65 وڵاته و هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ده‌بێت سه‌رنجیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌بێت له عێراق و سووریا.
كێربی له‌باره‌ی بوونی هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری و لێدوانه دژبه‌یه‌كه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانێتییه گوتی: "خاڵێك هه‌یه پێویسته روونی بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش لێدوانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌یه، كه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیسلامی سه‌رنجی ته‌نیا له‌سه‌ر داعش نییه، به‌ڵكو به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و تیرۆر و توندڕه‌وی و مه‌ترسییانه ده‌بێته‌وه كه هه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێمه تێگه‌یشتووین هه‌ماهه‌نگییه‌كی فراوانتره كه ته‌نها له دژی داعش بێت" و له باره‌ی دامه‌زراندنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له سعوودیه گوتی: "پێویسته به‌رپرسانی سعوودیه وه‌ڵام بده‌نه‌وه نه‌ك ئێمه، چونكه ئێمه به‌شێك نین له‌و پرۆسه‌یه".
به به‌شداری 34 وڵات، رۆژی 15ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و فكری داعش, به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه, له ریازی پایته‌خت راگه‌یه‌ندرا و وڵاتانی ئێران، ئه‌فغانستان، عێراق و سووریاشی تێدا نییه.