پوتین: له‌سه‌ر شتێك رێككه‌وتووین ره‌نگه به‌دڵی سه‌ركردایه‌تی سووریا نه‌بێت
K24 - مۆسكۆ:
له وتاری ساڵانه‌یدا، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كانی واشنتۆن ده‌ربڕیوه بۆ چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی سووریا و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر شتێك رێككه‌وتووین ره‌نگه به دڵی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و وڵاته نه‌بێت.
پوتین گوتیشی: "وابزانم دوای ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵی رێككه‌وتننامه‌كه وه‌ربگرێت، پێویسته سه‌ركردایه‌تی سووریا پێیان راز بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ره‌نگه هه‌ندێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه به دڵی سه‌ركردایه‌تی سووریا نه‌بێت.
پوتین جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته چاره‌سه‌ركردنی ململانێیه‌كی چه‌كداری چه‌ند ساڵه‌ی سووریا، پێویستی به قه‌بوڵكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانه و ده‌بێت به چاره‌سه‌رێكی گونجاویشی بۆ دابندرێت.
لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆكی رووسیا، پێشنیازه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی واشنتۆنی قه‌بووڵه به شێوه‌یه‌كی گشتی و راشیگه‌یاند، ده‌كرێت هه‌ندێك له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دووباره دابڕێژرێنه‌وه.
له باره‌ی سه‌ركردایه‌تی داهاتووی سووریا رایگه‌یاند، رووسیا قه‌بوڵ ناكات هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی بڕیار له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته بدات و ئه‌جێندای خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
هه‌روه‌ها به‌ڵێنیشدا مۆسكۆ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌شداری له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریادا ده‌كات و یارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری رازیبكات.
پوتین جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته ده‌ست به‌كاركردن بكرێت له‌سه‌ر ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سووریایه‌كی نوێ و راشیگه‌یاند پێویسته میكانیزمێكی شه‌فاف و چاودێرییه‌كی چڕ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌دا بكرێت.