له‌سه‌ر سكاڵاى عێراق ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كۆده‌بێته‌وه
K24 – نيويۆرك:
بڕياره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوتوێكردنى سكاڵايه‌كى عێراق له باره‌ى هاتنى هێرزى توركيا بۆ نزيك مووسڵ كۆده‌بێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا توركيا نزيكه‌ى 150 سه‌ربازى له نزيك مووسڵ و له شارۆچكه‌ى باشيقه جێگيركردوون و عێراق داواى كشانه‌وه‌يان ده‌كات.
توركيا له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوودا ژماره‌يه‌ك له‌و هێزانه‌ى كشانه‌وه، به‌ڵام عێراق داوا ده‌كات به ته‌واوى بكشێنه‌وه.
له 11ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015دا عێراق سكاڵاى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له رێگه‌ى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه تۆمار كرد.
جه‌عفه‌رى، داوايكردووه، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بڕيارێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ كشاندنه‌وه‌ى هێزى توركيا له عێراق ده‌ربكات.