چاره‌نووسى سووريا بابه‌تى گفتوگۆى خاوه‌ن ڤيتۆكانه
K24 – نيويۆرك:
وڵاتانى ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان، چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ قه‌يرانى سووريا بدۆزنه‌وه.
پێنج وڵاتى ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش هه‌وڵه‌كانيان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێش ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتان له باره‌ى قه‌يرانى سوورياوه به شێوه‌يه‌كى "مه‌بده‌ئى" بگه‌نه رێككه‌وتن.
بڕياره ئه‌مڕۆ له نيويۆرك، كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى زلهێز سه‌باره‌ت به قه‌يرانى سووريا ئه‌نجامبدرێت.
نوێنه‌رى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، سامانسا پاور، رايگه‌ياند، پێنج وڵاتى زلهێزى خاوه‌ن مافى ڤيتۆ، له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى هێشتا له باره‌ى ره‌شنووسى بڕيارێك له باره‌ى سوورياوه نه‌گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا بخرێته‌ڕوو.
وڵاتانى خۆرئاوايى ده‌يانه‌وێت، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بڕيارێك له باره‌ى چاره‌نووسى قه‌يرانى سوورياوه ده‌ربكات.
به گوێره‌ى خواستيى خۆرئاواييه‌كان، پێويسته نه‌خشه‌ى رێگه بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ دابنرێت و له ميانى ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌دا، له مانگى داهاتوودا، به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا دانووستان له‌گه‌ڵ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستپێبكه‌ن و حكومه‌تى يه‌كڕيزى نيشتيمانى درووستبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتيى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكات.
هه‌ر به گوێره‌ى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه، پێويسته ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌ندرێت و رێگه‌خۆشبكرێت بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى ئه‌منيى و سه‌ربازى سووريا.