ورده‌كارى په‌لاماره‌كانى ئه‌مڕۆى داعش و سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى مه‌خموور
K24 – مه‌خموور:
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ، چه‌كدارانى داعش، له دوو قۆڵى ميحوه‌رى گوێڕ و مه‌خمووره‌وه په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌يان دا و دواى كوژرانى 50 چه‌كدارييان شكستيانهێنا و له به‌ره‌كانى شه‌ڕ رايانكرد.
به‌رپرسى ميحوه‌رى گوێڕ و مه‌خموور، سيروان بارزانى له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، له هه‌موو په‌لاماره‌كانيان چه‌كدارانى داعش شكستيانهێناوه و نه‌يانتوانيوه هيچ پێشڕه‌وييه‌ك بكه‌ن.
سيروان بارزانى، روونيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ به سوودوه‌رگرتن له ره‌وشى كه‌شوهه‌وا و ته‌مومژى ناوچه‌كه، گرووپێكى چه‌كدارى داعش به ناوى (ئه‌عماق)، په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌يان دا.
گوتيشى: سووپاس بۆ خودا و پاشان هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان توانرا له هه‌موو په‌لاماره‌كان تێكبشكێنرێن و ته‌رمى 17 چه‌كدارى داعش كه‌وتووه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه و زياتر له 50 چه‌كدارييان كوژراوه.
روونيشيكرده‌وه، چه‌كدارانى داعش له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه نزيك بووبوونه‌وه، به‌ڵام به ئازايى و به‌رگرى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه ناچار به راكردن و شكستهێنان كراوون.
له باره‌ى پشتيوانى فڕۆكه‌جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژ به داعشه‌وه، سيروان بارزانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، دواى 40 خوله‌ك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى داعش و شه‌ڕوپێكدادان، فڕۆكه جه‌نگييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته ئاسمانى ناوچه‌كه و پشتيوانييان له هێزى پێشمه‌رگه كردووه.
په‌لاماره‌كه‌ى داعش كاتژمێر 06:00ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ ده‌ستيپێكرد و له قۆڵى رۆژئاواى مه‌خموور و رۆژهه‌ڵاتى ناحيه‌ى قه‌راجه‌وه چه‌كدارانى داعش په‌لامارى پێشمه‌رگه‌يان دابوو.
ئه‌م زنجيره په‌لاماره‌ى ئه‌مڕۆى داعش دواى ئه‌وه دێت، رۆژى چوارشه‌ممه 16ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌يان له ميحوه‌ره‌كانى، ناوه‌ران، باشیك، ته‌ل ئه‌سوه‌د، خازر و چیای زه‌رتك دا و له سه‌رجه‌مياندا رووبه‌ڕووى شكست بوونه‌وه.