به وێنه حه‌شارگه گه‌ڕۆكه تێكشكاوه‌كانى داعش ببينه
K24 – خازر:
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى وێنه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێله رووپۆشكراوانه‌ى داعشى بڵاوكرده‌وه، كه چه‌كدارانى داعش وه‌ك حه‌شارگه‌ى گه‌ڕۆك به‌كاريان ده‌هێنن و له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێنراوون.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، چه‌كدارانى داعش زنجيره‌يه‌ك په‌لاماريان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له ژماره‌يه‌ك ميحوه‌ره‌وه ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ى زانيارى فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه، داعش به سوودوه‌رگرتن له ره‌وشى كه‌شوهه‌وا، په‌لاماره‌كانيان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له‌سه‌رجه‌مياندا شكستيان هێناوه.
ئه‌مڕۆ، هه‌ينى 18ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، له رۆژئاواى كه‌ركووك و ميحوه‌رى گوێڕو مه‌خمووره‌وه، له چه‌ند قۆڵێكه‌وه چه‌كدارانى داعش په‌لامارى هێزى پێشمه‌رگه‌ياندا.
به‌رپرسى ميحوه‌رى گوێڕو مه‌خموور، سيروان بارزانى، له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان24 ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه، كه پێشمه‌رگه ته‌رمى 17 چه‌كدارى داعشى له‌به‌رده‌ستدايه و به گشتيى زياتر له 50 چه‌كدارى ديكه‌يان كوژراوون.
له ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووكيش، داعش په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى دا و به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووى شكستى كردنه‌وه.
ئه‌م وێنانه له لايه‌ن راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانييه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه له دوو رۆژى رابردوودا، پێشمه‌رگه‌كانى ئه‌و فه‌رمانده‌ييه له ميحوه‌ره‌كانى ناوه‌ران، باشيك، خازر، ته‌لئه‌سوه‌د و چياى زه‌ردك، رووبه‌ڕووى په‌لاماره‌كانى داعش بوونه‌وه و ده‌يان ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوى داعشيان ته‌قانده‌وه و زياتر له سه‌د چه‌كدارى داعشيش كوژران.