له رۆژئاواى كه‌ركووك ده‌يان چه‌كدارى داعش كوژران
K24 – كه‌ركووك:
به گوێره‌ى دوايين زانيارى له ئاكامى شه‌ڕوپێكدادانى ئه‌مڕۆى نێوان هێزى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى داعش له ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، 11 چه‌كدارى داعش كوژراون.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا، بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان24، به‌رپرسى میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، كه‌مال كه‌ركووكى، راياگه‌یاند، زانیارى پێشوه‌ختمان له‌سه‌ر په‌لاماره‌كه هه‌بوو ئه‌وان مه‌به‌ستیان بوو، كه دزه بكه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانى پشته‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانه‌وه تێك‌شكێنران و داعش شكستى هێنا له‌و پلانه‌ى كه مه‌به‌ستى بوو.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان24، چه‌كدارانى داعش له قۆڵى رۆژئاواى كه‌ركووكه‌وه له سنوورى گوندى گه‌ڕاوه په‌لاماريان ده‌ستپێكردووه و دواى نزیكه‌ى دوو كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، ناچار به شكست و راكردن كران.
كه‌مال كه‌ركووكى گوتیشى: "11 ته‌رمى داعش كه‌وتووه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه و به‌ده‌یان ته‌رمیشيان لێبه‌جێ ماوه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌كرد، له به‌یانییه‌وه چه‌ند جارێك په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌يان داوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رمى كوژراوه‌كانيان ببنه‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه زيانى زۆرترى لێداون.