دوای گوێڕ و مه‌خموور چه‌كدارانی داعش له كه‌ركووكیش تێكشكێندران
K24 - كه‌ركووك:
ماوه‌ى سێ رۆژه چه‌كدارانى داعش له ميحوه‌ره‌كانى مه‌خموور و گوێر و كه‌ركووك زنجيره‌يه‌ك هێرشى به‌رفراوانى كرده سه‌ر هێزه‌كانى به‌رگرى پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌م هێرشانه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه.
دواى ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، له به‌رزاییه‌كانی ماعوز و گوندی ساردكه له میحوه‌ری كه‌ركووك، په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یاندا، تێكشكێندران و چه‌ندین ته‌رمیان له‌دوای خۆیان به‌جێهێشت.
فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری كه‌ركووك بۆ كوردستان 24 رایانگه‌یاند، په‌لاماره‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه فراوان بووه و له چوار لاوه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانییانداوه، به‌ڵام له گشت به‌ره‌كانه‌وه تێكشكێنراون و ناچار به پاشه كشه كراون و چه‌ندین ته‌رمیشیان له‌دوای خۆیان جێهێشتووه.