ده‌توانى هه‌نگوين به‌م رێگايانه‌ش به‌كاربهێنيت
K24 – هه‌ولێر:
ھەنگوین سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە. تەنیا یەك دڵۆپ ھەنگوین كاريگه‌رى سه‌رسوڕهێنه‌رى هه‌يه. لێره‌دا شه‌ش له كاريگه‌رييه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى هه‌نگوين له‌سه‌ر له‌شى مرۆڤ ده‌خه‌ينه‌ڕوو:
يه‌كه‌م: پێست ئارام و دره‌وشاوە ده‌كات:
ھەنگوین بۆ شێدارمانەوەی پێست گرنگە بۆ ئەو كارەش دەتوانن، تەنیا بە كەوچكێك ھەنگوین، بۆ ماوەی چەند خولەكێك پێستی دەمووچاوتان مه‌ساج بكه‌ن، پاش وشكبوونەوەى به ئاوێكى خاوێن و شله‌تێن بيشۆن.
دووه‌م: یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات:
دوو كەوچكی چای ھەنگوین و نیوەی لیمۆیەكی گوشراو لەگەڵ پەرداخێك ئاوی شله‌تێن تێكەڵ بكە. پاش لەخەوھەستان بیخۆنەوە. ئەو تێكەڵە ھەم كۆڵۆن لەناو دەبات و ھەميش پرۆسەی دابەزینی كێشی لەش خێراتر دەكات.
سێيه‌م: یارمەتی زوو چاكبوونه‌وه‌ى نەخۆشيه‌كانی گەروو و ھەڵامەت ده‌دات:
دەتوانن ھەنگوین له جێی شەكر به‌كاربهێنن و هه‌نگوين بكه‌نه ناو چايه‌وه، یان دەكرێت تێكەڵەیەك لە ھەنگوین و زەردەچێوە و چەند گەڵایەكی رێحانە و نیوە په‌رداخێك ئاوی شیلەتێن ئاماده‌بكه‌ن و لە جێی شرووبى كۆكە بەكاری بێنن.
چواره‌م: بۆ ساڕێژبوونى برین هه‌نگوين به‌كاربهێنن:
ھەنگوین تایبەتمەندی ھێوركەرە و ساڕێژكاريى ھەیە، دەكرێت لە جیاتی كرێم بڕێكى دياريكراو ھەنگوین بەكار بێنن.
پێنجه‌م: به‌سووده بۆ پاكژكردنەوە و نەھێشتنی په‌كتریاى زيانبه‌خش:
دەكرێت ھەنگوین و خوێى چێشت، بۆ پاكژكردنەوە و نەھێشتنی په‌كترياى زيانبه‌خش له ناو گه‌رماودا بەكار بێنن، بۆیە ئێستاش سابوونی ھەنگوین گرانترین سابوونە.
شه‌شه‌م: جێگرەوەیەكی شه‌كره:
دەكرێت ھەنگوين وەكو جێگرەوەیەكی باش و تەندروست بۆ شەكر بەكار بێنن. تەنانەت بۆ درووستكردنی كێك و بیسكویت و ئه‌و كه‌رسته و خوارده‌مه‌نييانه‌ى شيرينن، له جێگه‌ى شه‌كرى سپى، كه زۆرتر به ژه‌هرى سپيش ناوده‌برێت، هه‌نگوينى سرووشتيى به‌كاربهێنرێت.