تایلەند.. كەسێك بە تۆمەتی بێڕێزی بە سەگی پاشا بەند دەكرێت

لە تایلەند كەسێك بە تۆمەتی جنێو دان بە سەگی پاشای ئەو وڵاتە، لە لایەن ھێزە ئەمنیيەكانەوە دەستبەسەر كرا.

K24 – تايله‌ند:

لە تایلەند كەسێك بە تۆمەتی جنێو دان بە سەگی پاشای ئەو وڵاتە، لە لایەن ھێزە ئەمنیيەكانەوە دەستبەسەر كرا.

كرێكارێكی 27 ساڵە، لە كارگەیەكی درووستكردنی ئۆتۆمبێل كار دەكات بە ھۆی ئەوە كە لە كۆمێنتێكی لە سەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك جنێوى بە سەگی پاشا داوه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ رووبه‌ڕووى سزا كراوه‌ته‌وه‌.

پاوینی چامسەری، كە پارێزەری ئەو كرێكارەیە، ئەو ھەواڵەی پشتڕاستكردووه‌تەوە، بەڵام دادگای سەربازی بانكۆك كە كاری لێپێچینەوەی ئەو كەیسەی لە ئەستۆیە، تا ئێستا خۆی لە باسكردنی ئەو رووداوە دەبوێرێت.

تاناكورن سیریپایبون، كرێكاری 27ساڵە، بە تۆمەتی بێڕێزی بە سەگی پاشای تایلەند سزای بەندكرانی بۆ دەرچووە و چەند رۆژێكە لە بەندیخانەیە. 

 بە گوێرەی ده‌ستوورى تایلەند ھەر كەسێك بێڕێزی بە خێزانی پادشايى بكات، لانیكەم بە سزای 15 ساڵ زيندان حوكم دەدرێت.

پاشای تایلەند، بھومینەل ئادولیاج، كە تەمەنی 88 ساڵە لە ساڵی 2014 دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە و لەلایەن خەڵكەوە بە نیوە خوداوه‌ند ناو دەبرێت.