رۆژنامه‌یه‌ك: هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا و سووریا ئاڵوگۆڕدنی زانیاری‌یان ده‌ستپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندی به هه‌واڵگری سووریاوه ده‌كات و زانیاری له باره‌ی مۆڵگه‌كانی داعش كۆده‌كاته‌وه.
تا ئێستا ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هیچ لێدوانێكی له باره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی "بیڵد"ی نه‌داوه، هه‌رچه‌نده ئه‌ڵمانیا و هه‌ندێك له وڵاتانی رۆژئاوا، رایانگه‌یاندبوو ئه‌وان به هیچ جۆرێك هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددا ناكه‌ن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانی جه‌نگیی ئه‌نجامداوه.
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه، باس له سه‌ردانی به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ سووریا و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوتا سوورییه‌كانیان له هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته كۆده‌بنه‌وه،
رۆژنامه‌ی "بیڵد" كه تیراژێكی زۆر لێ چاپ ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه، باس له ویستی ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی له دیمه‌شق بكاته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، ئامانج له‌و هه‌ماهه‌نگییه ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییه له باره‌ی توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك یان هه‌ر رووداوێكی دیكه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریادا بكات.
ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان له 100 راوێژكاره‌وه بكاته 150 راوێژكار و كاروانێكی دیكه‌ی چه‌كی دژه تانك له جۆری میلان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆری دیكه‌ی چه‌كی بچووك و مامناوه‌ند و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێڵی گوللـه‌نه‌بڕ.
پێشتریش ئه‌و وڵاته، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هاوكاری سه‌ربازی گه‌یاندووه‌ته پێشمه‌رگه و چه‌كی دژه تانكی بۆ هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه كردووه له جۆره‌كانی میلان و پانزه‌ر فاوس، كه دوو چه‌كی كاریگه‌ری دژه تانكن.