"هاوپه‌يمانێتى ئيسلامى"، په‌كه‌كه ده‌خاته ليستى "تيرۆر"ه‌وه
K24 – رياز:
رۆژنامه‌ى ئه‌لوه‌ته‌نى عه‌ره‌بستانى سعوودييه بڵاويكردووه‌ته‌وه، "هاوپه‌يمانێتى ئيسلامى"، 14 گرووپ و رێكخراوى خستووه‌ته ليستى "تيرۆر"ه‌وه‌و يه‌كێك له‌و رێكخراوانه‌ش، پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK)ى به‌رهه‌ڵستكارى توركيايه.
رۆژنامه‌كه له ژێر ناونيشانى "14 بزوتنه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر توانسته‌كانى ئومه‌ت" له سه‌ر زارى شاره‌زا له كاروبارى گرووپه توندڕه‌وه‌كان "حه‌موود زياديى" بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گرووپ و رێكخراوانه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى هه‌واڵگرى عه‌ره‌بستانى سعوودييه و به هۆى تێوه‌گلانيان له كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى و درووستكردنى "مه‌ترسى له‌سه‌ر ئومه‌ت" و "بره‌ودان به شه‌ڕى تائيفى و تێكدانى موڵكى گشتيى و تواناى وڵاتان" خراونه‌ته ليستى تيرۆره‌وه.
رێكخراوه‌كان:
1-داعش له عێراق و سووريا:
مه‌به‌ست لێى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامييه له عێراق و شام، كورتكراوه‌ى "داعش"ه. هه‌ژموونى له عێراق و سووريا و ليبيادا بڵاوه. ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌يه له باشوورى يه‌مه‌ن، بيابانى سينا، ئه‌زواد، سۆماڵ، باكوورى خۆرهه‌ڵاتى نايجيريا و پاكستان هه‌بێت.
2-به‌ره‌ى نووسره:
رێكخراوێكى سه‌ر به ره‌وتى سه‌له‌فى جيهادييه، له كۆتايى 2011 له ميانى شه‌ڕى ناوخۆيى سووريا درووستبووه. چه‌ندين كرده‌وه‌ى خۆكوژى له حه‌له‌ب و ديمه‌شق ئه‌نجامداوه. باڵى ئه‌لقاعيده‌يه. له 30ى ئايارى 2013 له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه له ريزى ژماره‌يه‌ك كيان و رێكخراوى ديكه‌دا سزاى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
3-ئيخوان موسلمينى ميسر:
رێكخراوێكى سياسى ئيسلامييه، بانگه‌شه بۆ "چاكسازى هه‌مه‌گيرانه"ده‌كات. گه‌وره‌ترين رێكخراوى خاوه‌ن هه‌ژموونى سياسييه له وڵاتانى عه‌ره‌بى، كه له به‌ره‌ى به‌رهه‌ڵستكاراندايه. به‌شدارى له حوكمدا كردووه و له ميسريش بۆ ماوه‌يه‌ك ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌ته ده‌ست.
4-حزبوڵڵاى لوبنان:
رێكخستنێكى سياسى و سه‌ربازييه. مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى لوبنانه. له لايه‌ن چه‌ندين وڵاتى عه‌ره‌بى و خۆرئاواييه‌وه به "تيرۆر" له‌قه‌ڵه‌مدراوه. تێوه‌گلاوه له قه‌يرانى سووريا و به شه‌ڕكردن له سه‌نگه‌رى رژێمى ئه‌و وڵاته‌دا دژى به‌رهه‌ڵستكاران وه‌ستاوه‌ته‌وه. پشتيوانى له حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن كردووه. چه‌ندين ته‌قينه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى لوبنان ئه‌نجامداوه.
5-حوسييه‌كانى يه‌مه‌ن:
بزوتنه‌وه‌يه‌كى چه‌كدارييه و له شارى سه‌عده‌ى باكوورى يه‌مه‌ن سه‌ريهه‌ڵداوه. دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى ناوى حوسێن حوسييه و به ناوى ئه‌وه‌وه كراوون. حوسێن حوسيى له 2004 له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى يه‌مه‌نه‌وه كوژراوه. ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه له 1992 دامه‌زراوه و له ساڵى رابردوودا يه‌مه‌نى كۆنترۆڵ كردووه و سه‌رۆكى كاتيى وڵاته‌كه عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادى له وڵات ده‌رپه‌ڕاندووه.
6-رێكخستنى قاعيده له دوورگه‌ى عه‌ره‌ب:
رێكخستنێكى توندڕه‌وه و له باشوورى يه‌مه‌ن باره‌گاى سه‌ره‌كى داناوه. له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌ركه‌وتووه. زۆر كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ئه‌نجامداوون. فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانى ئه‌مريكا زۆر جار بۆردومانيان كردووه.
7-رێكخستنى قاعيده له وڵاتى رافيده‌ين:
ناوى گرووپێكى چه‌كدارييه و به مه‌ترسيدارترين گرووپى تيرۆريستى له جيهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت و چه‌كداره‌كانى فڕه‌ره‌گه‌زن. ناوى پێشووى "كۆمه‌ڵه‌ى ته‌وحيد و جيهاد" بووه و دواتر به‌يعه‌تيان داوه‌ته ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوى نوێنه‌رى قاعيده له عێراق.
8-كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌بوسه‌ياف، له فليپين:
كۆمه‌ڵه‌يه‌كى توندڕه‌وه و له به‌ره‌ى رزگاريخوازى نيشتيمانى فليپين (به‌ره‌ى مۆرۆ) له ساڵى 1991 جيابووه‌ته‌وه. له باشوورى فليپين باره‌گاى سه‌ره‌كى داناوه. عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌بو به‌كر جه‌نجلان درووستيكردووه. ئامانجى بنياتنانى "ده‌وڵه‌تێكى ئيسلامييه".
9-بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبان:
بزوتنه‌وه‌يه‌كى چه‌كدارييه. له سه‌ره‌تاى ئه‌يلوولى 1996 ده‌ستيگرت به‌سه‌ر زۆربه‌ى خاكى ئه‌فغانستاندا. ئيماره‌تێكى ئيسلامى درووستكرد و ئه‌ميرى پێشووى ناوى مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر، خه‌زوورى ئوسامه بن لادنى رێبه‌رى كوژراوى رێكخراوى قاعيده بوو. ئه‌ميرى ئێستاى مه‌لا مه‌نسووره و ده‌نگۆى كوژرانى بڵاوبووه‌ته‌وه. به‌ڵام ده‌نگۆكه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه له 1994 له لايه‌ن مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ره‌وه دامه‌زراوه.
10- پارتى كرێكارانى كوردستان:
پارتێكى چه‌كدارى كورديى چه‌پڕه‌وه. ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌يى و ماركسيستانه‌ى هه‌يه. ئامانجى درووستكردنى "ده‌وڵه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆيه". پارتى ژيانى ئازادى كوردستان له كوردستانى ئێران و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى له كوردستانى سووريا و پارتى چاره‌سه‌رى ديموكراتى له كوردستانى عێراق، به باڵى ئه‌و پارته هه‌ژمار ده‌كرێن. -(بۆ يه‌كه‌مجار له 1979 له لايه‌ن عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان و ژماره‌يه‌ك خوێندكارى كورده‌وه دامه‌زراوه، له 15ى ئاب/ته‌باخى 1984 شه‌ڕى چه‌كدارى له دژى سوپاى توركيا ده‌ستپێكردووه، سه‌رۆكى پارته‌كه، له 15ى شوباتى 1999ه‌وه له زينداندايه و ئه‌و پارته له لايه‌ن كۆميسيۆنێكى رێبه‌رايه‌تييه‌وه سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێت)-.
11-رێكخستنى قاعيده له مه‌غريبى ئيسلاميى:
له لايه‌ن زۆر وڵاته‌وه، وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستى هه‌ژمار ده‌كرێت. له كۆمه‌ڵه‌ى سه‌له‌فى بۆ بانگه‌واز و كوشتارى جه‌زائيرييه‌وه درووست بووه. ئه‌ميش له هه‌ناوى كۆمه‌ڵه‌يه‌كى ئيسلامى چه‌كداره‌وه له‌دايكبووه. له 2006دا په‌يوه‌ستبوونى خۆى به رێكخستنى قاعيده ده‌ربڕيوه. ناوى له خۆى ناوه "قاعيده له مه‌غريبى ئيسلامى".
12- ئه‌نسارى به‌يتولمه‌قديس:
له بيابانى سيناى ميسر و هاوسنوورى فه‌له‌ستينن. دواى ئه‌وه‌ى به‌يعه‌تيان دايه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش، ناوى خۆيان گۆڕيوه بۆ ويلايه‌تى سينا. له سه‌روبه‌ندى لابردن و رووخانى ده‌سه‌ڵاتى محه‌ممه‌د مورسى ئيخوانه‌كان له ميسر سه‌ريهه‌ڵداوه. تێوه‌گلاوه له ئه‌نجامدانى چه‌ندين كرده‌وه‌ى تيرۆريستى.
13-بۆكۆحرام:
له مانگى يه‌كه‌مى ساڵى 2002 دامه‌زراوه. محه‌ممه‌د يوسف دايمه‌زراندووه. له 2004دا ته‌نيا 200 ئه‌ندامى هه‌بووه. هه‌ندێكيان ژن بوون. له‌و كاته‌وه ژماره‌ى ئه‌ندامانى زياتر بووه و رووبه‌ڕووى چه‌ند وڵاتێك بووه‌ته‌وه.
14-بزوتنه‌وه‌ى گه‌نجانى ئيسلامى (سۆماڵ):
بزوتنه‌وه‌يه‌كى چه‌كدارييه و له سه‌ره‌تاكانى 2004 دامه‌زراوه. به باڵى سه‌ربازى يه‌كێتى مه‌حكه‌مه ئيسلامييه‌كانى سۆماڵ هه‌ژمار ده‌كرێت و شوێنپێهه‌ڵگرى رێكخراوى قاعيده‌يه. دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى مه‌حاكميى ئيسلامى چووه ناو پرۆسه‌ى سياسيى وڵاته‌كه‌يه‌وه، گه‌نجانى ناو يه‌كێتييه‌كه ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه‌يان پێكهێنا.