به ڤیدیۆ.. ته‌رمی چه‌كدارانی داعش له‌ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌ر له میحوه‌ری مه‌خموور تێكشكێندران، ژماره‌یه‌ك ته‌رمییان كه‌وته ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئه‌و هێزه جیاواز له‌وانه‌ی پێشتری چه‌كدارانی داعش، ئه‌و هێزه‌یان به‌ناوی ئه‌عماق هاتبوونه ناوچه‌كه و یه‌كه‌مجار بوو ئه‌و تاكتیكه به‌كاربهێنن".
نه‌جات عه‌لی گوتیشی: "به درێژایی 40 كلیۆمه‌تر په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانییان داوه و له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كان تێكشكێندراون و زیاتر له 17 ته‌رمییان كه‌وتووه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه".
راشیگه‌یاند، به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ی به‌شدارییان له‌و په‌لاماره‌دا كردووه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه و عێراق نه‌بوون و چه‌كداری بیانیشیان تێدابوو.