هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گرته‌ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی داعش بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – به‌غدا:
ستیڤ وارن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، باسی بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كات ئامانجه‌كان بریتیی بوون له مۆڵگه‌كانی داعش، ئۆتۆمبێله گوللـه‌نه‌بڕه‌كانی و ئۆتۆمبێله بۆمبڕژێكراوه‌كان.
ئاشكراشیكرد له بۆردومانه‌كانی ئه‌وجاره‌دا، چه‌ند ئامانجێك له ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری رێكخراویش داعش، بۆردومانكراون.
راشیگه‌یاند بۆردومانه‌كان به هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه بووه، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان داوه.
راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده هێزی پێشمه‌رگه له رووی زه‌مینییه‌وه كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه، به‌ڵام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان وه‌ك پاڵپشتی هێزی زه‌مینی، بۆردومانی چه‌كدارانی داعش كردووه.