جورجی پیتزای نیویۆرك ببینه
K24 - هه‌ولێر:
جورجێكی برسی له شاری نیویۆرك ئه‌مه‌ریكا، هه‌وڵده‌دات پارچه پیتزایه‌ك بباته‌وه و بیخوات زیاتر له 8 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و جورجه له یه‌كێك له متیرۆكانی شاری نیویۆركه، پارچه پیتزایه‌كی به ده‌مه‌وه گرتووه و ده‌یه‌وێت بیباته‌وه ژێر قادرمه‌ی هێڵه‌كانی میترۆی ئه‌و شاره.
ڤیدیۆكه ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب دانراوه، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 8 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه و به جورجی پیتزاخۆر ناوی ده‌ركردووه.