له 2016 سووريا پێده‌نێته قۆناغێكى نوێوه
K24 – نيويۆرك:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدا گفتوگۆی ئاشتيی نێوان رژێمى سووریا و ئۆپۆزيسیۆنی ئەو وڵاتە دەستپێبكات و بڕياره سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌ستپێبكات.
بە گوێرەی بڕیارەكە لە كاتی گفتوگۆكاندا شەڕ لە تەواوی سووریا رادەگیرێت لەپێناو كۆتايھێنان بە شەڕی ناوخۆ لە سووریا.
شه‌وى رابردوو، به به‌شدارى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى 17 وڵاتى جيهان و له ناويشياندا 15 وڵاته‌كه‌ى ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ساز كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى سووريا و چۆنێتى ده‌ربازبوون له قه‌يرانى ناوخۆيى ئه‌و وڵاته تاوتوێكرا.
هه‌ريه‌ك له ئێران و سعوودييه و توركيا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان كرد.
هه‌ريه‌ك له سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بان كيى مون و نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا ستيڤان دى مستۆرا، له ريزى به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ره‌وشى سووريا، بان كی مون، سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، چوار خاڵی خستووه‌تەڕوو.
بان كى مون، روونيكردووه‌ته‌وه، ئامانج له خستنه‌ڕووى ئه‌و چوارخاڵه بۆ درووستكردنی متمانەيه لە نێوان حكوومەتی سووریا و ئۆپۆزيسیۆنی ئەو وڵاتە.
سه‌باره‌ت به خاڵه‌كانيش گوتى: پێويسته پێش هه‌موو شتێك ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نرێت. دووه‌م: رێگه بە گەیشتنی ھاوكارییە مرۆییەكان بدرێت. سێيه‌م: په‌لاماردانى بنكە تەندروستییەكان رابگيرێت و چواره‌ميش دەستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌تمه‌ندى له‌وه‌دايه، كه وڵاتانى هه‌ردوو ميحوه‌رى نه‌يار و لايه‌نگرى ئه‌سه‌د له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداريانكردووه.
پێش ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌كه، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كێربى، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا هه‌ڵوێستى سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى به‌شار ئه‌سه‌د نه‌گۆڕيوه و پێويسته له داهاتووى سووريادا به‌شار هيچ رۆڵێكى نه‌بێت.
وڵاتانى به‌شداربووى كۆبوونه‌وه‌كه، بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا و ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتيى كه خۆى له ئه‌نجامدانى دانووستانى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا و رژێمى ئه‌سه‌د له قۆناغى يه‌كه‌م و پاشان ئاماده‌كارى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌بينێته‌وه، كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتننامه‌ى ژنێف 1ى نێوان وڵاتانى زلهێز و به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، پرۆسه‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د ده‌ستپێده‌كات.
له پرۆسه‌ى سياسى سووريادا، هه‌ريه‌ك له به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى قاعيده له سووريا و رێكخراوى داعش و خودى به‌شار ئه‌سه‌د به‌شدارييان پێ ناكرێت.