كه‌ى موچه‌ى پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت
K24 – ھەولێر:
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنوەر حاجی عوسمان، رايگه‌ياند، تا ئێستا نازانین كەی مووچە دابەش دەكرێت، به‌ڵام ھەموومان ھۆكاری دواكەوتنی دەزانین.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی كوردستان24، لە بارەی دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگە، ئەنوەر حاجی عوسمان گوتى: "راستە مووچەی پێشمەرگە دواكەوتووە بەڵام ھەموومان ھۆكارەكە دەزانین، نەبوونی پارەیە. بۆیە پێویست بە بەدواداچوون و باسكردن ناكات".
بڕياربوو يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو موچه‌ى پێشمه‌رگه دابه‌شبكرێت، دواتر دواخرا بۆ سێشه‌ممه و دواتريش پێنجشه‌ممه. له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ى يه‌كشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه‌كه بكرێت، به‌ڵام هێشتا هه‌واڵى دابه‌شكردنى يه‌كلايى نه‌بووه‌ته‌وه.
ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان گوتيشى: "ئێمه‌ش بيستوومانه كه سبه‌ى یەكشەمە مووچە دابەش دەكرێت، بەڵام بە فەرمی پێمان رانه‌گه‌يه‌ندراوه".
باسی لەوەشكرد لەبەر ئەوەی ھۆكارەكە دەزانن بە دواداچوونیان بۆ نەكردووە، وەك خۆی گوتی "گەر پارە ھەبێت؛ ئەوا مووچە دواناكەوێت".
لە ھەفتەی رابردوودا بڵاو كرایەوە كە رۆژی سێ شەمە مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت، دواتر كرا بە رۆژی پێنج شەممە ھەفتە كۆتایی ھات و مووچەی پێشمەرگە دابەش نەكرا، ئێستاش دەگوترێت رۆژی یەكشەمە واتا سبەی بەڵام بە فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار نەكراوەتەوە كە سبەی مووچەی پێشمەرگە دابەشدەكرێت یان نا.
ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 بۆ وه‌رگرتنى زانيارى له وه‌زاره‌تى دارايى په‌يوه‌نديى به ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه كرد، به‌ڵام په‌يوه‌ندييه‌كانيان به‌رده‌ست نه‌بوون.