هێشتا پاسەوانەكانی سەرۆك كۆمار بێسەروشوێنن

K24 – ههولێر:
ئەو چوارپاسەوانەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، كە لە لایەن حەشدی شەعبی رفێنراون تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بە ماڵپهڕى كوردستان24ی راگەیاند، "تا ئێستا كەس نازانێت ئەو چوار پاسەوانە لە كوێن و چیان بەسەرھاتووە، ھەرچەندە كەسوكاریان بەردەوام بە دوایاندا دەگەڕێن بۆ ئەوەی سۆراغیان بزانن، بەڵام ھەوڵەكانیان بێئاكام بووە.
گوتیشی: "بۆ ئەوەی كوڕەكانیان بدۆزنەوە و ئازاد بكرێن پارەی زۆریانداوە بە چەند كەسێكی شیعە، بەڵام دوای بەڵێنپێدان بۆ ئازادكردنی كوڕەكانیان پارەكەیان لێ وەرگرتوون و نەك ھەر كوڕەكانیان ئازاد نەكراون، بەڵكو زانیاریشیان لەسەرنین.
بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی چارەنووسی ئەو چوار پاسەوانەی سەرۆك كۆماری عێراق، ماڵپهڕى كوردستان24، پەیوەندی بە ژمارهيهك لە بەرپرسانی سەربازی لە ليواى پاسەوانی سەرۆكایەتی كۆمار كرد، بەڵام كەسیان ئامادە نەبوون لێدوان لەو بارەیەوە بدەن.
ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە چوارپاسەوانی سەرۆك كۆماری عێراق لە لایەن گروپی "عهسائبى ئههلى حهق"ى سەر بە حەشدی شەعبی رفێنراون تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە. بەرپرسانی سەربازی لە ھێزی پاسەوانی سەرۆك كۆمار نایانەوێت لێدوان لەسەر ئەو بابەت بدەن.