بارزانی بۆ كوردستان24: هه‌رچی داعش هه‌یه به‌های یه‌ك په‌نجه‌ی شه‌هیدانی نییه
K24 - هه‌ولێر:
له دوای په‌لاماره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی میحوه‌ری باشیكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد.
بارزانی له‌و سه‌ردانه مه‌یدانییه‌دا رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش زیاتر له مانگێكه خۆیان بۆ ئه‌و هێرشه ئاماده ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سه‌ره‌ڕای فراوانی په‌لاماره‌كانی داعش، به‌ڵام ئه‌و شكسته‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه خواردیان "زۆر گه‌وره‌تر" بوو.
سه‌رۆكی هه‌رێم وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌مدواییه‌ی پێشمه‌رگه كرد و له باره‌ی زیانه‌كانی داعش‌یش رایگه‌یاند، زیاتر له 250 چه‌كدارییان كوژراوه.
له باره‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، خوێنی پێشمه‌رگه به نرخه و هه‌رچی داعشه به‌های په‌نجه‌یه‌كی شه‌هیدانی نییه.
بارزانی رایگه‌یاند پیرۆزی كوردستان له‌وه‌دایه كه پێشمه‌رگه خوێنی بۆ ده‌ڕێژێت و خۆی بۆ ده‌كاته قوربانی، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ش نه‌بایه، كوردستان وا سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز نه‌ده‌بوو.
فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه روونكرده‌وه و رایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی هاتووه ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوون له پێشمه‌رگه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موو شه‌ڕێك وانه‌یه‌كی نوێی تێدایه، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به خاڵه لاوازه‌كاندا بچنه‌وه و هه‌م خاڵه لاوازه‌كانی دوژمنیش بزانن.
له كۆتایی قسه‌كانیشدا له سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به وه‌سفه‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كرد كه له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ بارزانی ئاماژه‌ی به رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه كردووه، له‌و باره‌یه‌وه بارزانی گوتی: "خۆزگه ئێوه‌ش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دابان بۆ ئه‌وه‌ی گوێتان له وه‌سفه‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌بوو له باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد گوته‌كانی ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، نموونه‌ی ده‌یان وه‌زیر و سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی ئه‌وروپییه له باره‌ی ئازایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه.