پێش حه‌وت هه‌زار ساڵ به‌م نه‌خۆشييه‌ مردووه‌

، لە میانەی توێژینەوەكانیان لەسەر روفاتى ژنێكی 7 ھەزار ساڵە بۆیان دەركەوتووە، كە

K24- ھەولێر

بەرپرسی تاقیگەی لێكۆڵینەوەی شوێنه‌وارى "پەرەستوو عیرفان مەنش" رایگەیاند، لە میانەی توێژینەوەكانیان لەسەر روفاتى ژنێكی 7 ھەزار ساڵە بۆیان دەركەوتووە، كە ھۆكاری مردنی ئەو ژنە نەخۆشی ھەوكردنی ئێسقان بووە.

میدیاكانی ناوخۆی ئێران ھەواڵی دۆزینەوەی ئێسكوپروسكى تەرمی ژنێكیان بڵاوكردووه‌تەوە، كە 5000 ھەزار ساڵ بەر لە ئێستا  باشووری تاران بەخاك سپێردراوە.

دوای ئەوەی كە كچێك چەند كەرەستەیەكی لە گڵ درووستكراو لە نزیك كارگەی ئاوەڕۆی مەولەوی تاران دەدۆزێتەوە و دەيباتە ناوەندی كەلەپووری مێژوویی، كارناسان توێژینەوەكانی خۆیان لەو ناوچەیە دەستپێدەكەن و ھەر لەوێ ئێسكی ئەو ژنە دەدۆزنەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 7 ھەزار ساڵ بەر لە ئێستا.

سەرۆكی شوێنه‌وارناسی و گوشتوگوزار، محەممەد بەھەشتی، گوتى: "گرنگی ئەو دۆزراوەیە لەوە دایە كە كۆنترین شوێنه‌واری پێش ئەو دۆزراوەیە، تایبەتە بە سێ ھەزارساڵ بەر لە ئێستا".