چاودێرێكی سیاسی: كۆنگرەی نیویۆرك ناتوانێت پرسی سووریا چارەسەر بكات
K24 – هه‌ولێر:
چاودێری سیاسی و شاره‌زا له كاروبارى سووريا، مه‌حمود عەباس رایگەیاند، كۆنگرەی نیویۆرك ناتوانێت پرسی سووریا چارەسەر بكات.
لە میانەی بەشداریكردنی لە ھەواڵەكانی كوردستان24 رایگەیاند، كۆنگرەی نیویۆرك لەسەر پرسی گفتوگۆكردن لە نێوان رژێمی سووریا و ئۆپۆزیسیۆن ئەو وڵاتە ناتوانێت كۆتايی بە شەڕ بێنێت لەو وڵاتە ئەویش لە بەر دوو خاڵ.
سه‌باره‌ت به‌و دوو خاڵه، گوتيشى: "یەكەم ئیدرەی ئۆباما نزیك بووه‌تەوە لە گۆڕان بۆیە پێویستە بەر لە گۆڕانی بۆیە پێویستە چارەسەری شەڕی لیبیا و یەمەن و سووریا بكات، بەڵام سووریا جیاوازە لەو دوو وڵاتە چونكە رووسیا ھاتووه‌تە ناو پرسەكە و پشتگیری لە مانەوەی ئەسەد دەكات. خاڵی دووەم چەندین گروپی تیرۆريستی لە سووریا ھەن كە پێویستە گروپە تیرۆرستییەكان بە رسمی بناسێنرێن".
ھەروەھا گوتيشى: "كۆنگرەی نیویۆرك ناتوانێت ئاشتی بەرقەرار بكات لە سووریا بەڵام دەتوانێت چارەسەرێك بدۆزێتەوە بۆ پرسی كۆچبەرانی سووریا".
ئاماژەی بەوه‌شدا "ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەشكری و رامیاریە لە ناو باڵی لەشكری فكرەی جیھادی تێداییە ئەوش گرفتێكە".
ئەو چاودێرە سیاسیە گوتیشی: "قەتەر و سعودیه و رووسیا ناتوانن شەڕەكە بوەستێنن راستە ئەوان پشتگیری بەشێك لە گروپە چەكدارییەكان دەكەن، بەڵام جگە لەو گروپانە گروپی تیرۆرستی ھەیە وەك داعش كە ئەو وڵاتانە ناتوانن بیوەستێنن لەوانەیە ئەو گروپە چەكدارییانە بێھێزبن، بەڵام لە ناوچوونیان ئەستەمە بۆیە بۆماوەیەكی درێژ شەڕ لە سووریا بەردەوام دەبێت".
دوێنێ هه‌ينى، به به‌شدارى حه‌ڤده وڵات، له نيويۆرك، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به ره‌وشى سوورياى ئه‌نجامدا و تێيدا بڕياريدا، گفتوگۆی ئاشتيی نێوان رژێمى سووریا و ئۆپۆزيسیۆنی ئەو وڵاتە دەستپێبكات و بڕياره سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌ستپێبكات.
بە گوێرەی بڕیارەكە لە كاتی گفتوگۆكاندا شەڕ لە تەواوی سووریا رادەگیرێت لەپێناو كۆتايھێنان بە شەڕی ناوخۆ لە سووریا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى سووريا و چۆنێتى ده‌ربازبوون له قه‌يرانى ناوخۆيى ئه‌و وڵاته تاوتوێكرا.
هه‌ريه‌ك له ئێران و سعوودييه و توركيا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان كرد.
هه‌ريه‌ك له سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بان كيى مون و نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا ستيڤان دى مستۆرا، له ريزى به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ره‌وشى سووريا، بان كی مون، سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، چوار خاڵی خستووه‌تەڕوو.
بان كى مون، روونيكردووه‌ته‌وه، ئامانج له خستنه‌ڕووى ئه‌و چوارخاڵه بۆ درووستكردنی متمانەيه لە نێوان حكوومەتی سووریا و ئۆپۆزيسیۆنی ئەو وڵاتە.
سه‌باره‌ت به خاڵه‌كانيش گوتى: پێويسته پێش هه‌موو شتێك ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نرێت. دووه‌م: رێگه بە گەیشتنی ھاوكارییە مرۆییەكان بدرێت. سێيه‌م: په‌لاماردانى بنكە تەندروستییەكان رابگيرێت و چواره‌ميش دەستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌تمه‌ندى له‌وه‌دايه، كه وڵاتانى هه‌ردوو ميحوه‌رى نه‌يار و لايه‌نگرى ئه‌سه‌د له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداريانكردووه.
پێش ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌كه، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كێربى، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا هه‌ڵوێستى سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى به‌شار ئه‌سه‌د نه‌گۆڕيوه و پێويسته له داهاتووى سووريادا به‌شار هيچ رۆڵێكى نه‌بێت.
وڵاتانى به‌شداربووى كۆبوونه‌وه‌كه، بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا و ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتيى كه خۆى له ئه‌نجامدانى دانووستانى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا و رژێمى ئه‌سه‌د له قۆناغى يه‌كه‌م و پاشان ئاماده‌كارى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌بينێته‌وه، كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتننامه‌ى ژنێف 1ى نێوان وڵاتانى زلهێز و به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، پرۆسه‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د ده‌ستپێده‌كات.
له پرۆسه‌ى سياسى سووريادا، هه‌ريه‌ك له به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى قاعيده له سووريا و رێكخراوى داعش و خودى به‌شار ئه‌سه‌د به‌شدارييان پێ ناكرێت.