بەندكراوێك له ئێران خۆی كوشت
K24 - هه‌ولێر:
بە گوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی ھەواڵی ئيرنا، به‌ندكراوێكی زیندانیخانه‌ی زاهیدان له ناو یه‌كێك له هۆڵه‌كانی زیندانییه‌كه، خۆی ھەڵواسیو كۆتای بە ژیانی خۆی ھێنا.
ئومید نارۆیی لە ساڵی 2006وە, له‌و به‌ندیخانه‌یه‌ك به‌ندكرابوو، تا ئێستا روون نییە كە ھۆكاری خۆكوشتنەكەی چی بووە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەكە داوایان لە خانەوادەكەی كردووە، كە ھۆكاری مردنی كورەكەیان بە جەڵتە رابگەیەنن.
له ساڵی 1992 حوسێن نارووی, باوكی باوكى به‌ندییه، به‌هه‌مان تۆمه‌ت سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئێران يه‌كێكه لەو وڵاتانەی بەردەوام ژمارەی لەسیدارەدانەكانی بەرز دەبێتەوە، چالاكوانانی مافی مرۆڤیش لە بەرزبوونەوەی ژمارەی لەسێدارەدان لە ئێران نیگەرانن.
سەبارەت بەو پرسە, نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران, بەمدوايیانە پرۆژەیەكیان پێشنیاز كردووە، بۆ ئه‌وه‌ی سزای بازرگانانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له سێداره‌دانه‌وه بۆ به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی بگۆڕدرێت.
بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی دەسەڵاتی دادوەری ئێران محەممەد جەواد لاریجانی، پێشنیازی گۆڕینی سزای لەسێدارەدانی بۆ بازرگانانی مادەھۆشبەرەكان كردووە بۆ سزای ھەتاھەتايی، بەڵام بەرپرسان و پۆلیسی ناوەندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادەھۆشبەرەكان دژی گۆڕینی ئەو سزایەن.