هاوڕێى گێزه‌ر به‌ و پشت له‌ پيرى بكه‌

گیزەر لە سەوزە ھەرە سوود بەخشەكانە. بە باشترین خواردن دادەنرێت بۆ خۆپاراستن لە نیشانەكانی پیری و پاراستنی پێست.

K24 – هه‌ولێر:

گیزەر لە سەوزە ھەرە سوود بەخشەكانە. بە باشترین خواردن دادەنرێت بۆ خۆپاراستن لە نیشانەكانی پیری و پاراستنی پێست.

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانستی پزیشكانی فەرەنسا گێزەر بە یەكێك لە باشترین سەوزەكان دادەنرێت بۆ جوانی پێست چونكە بڕێكی زۆری ماددەی دژە ئۆكسان ڤیتامین A لەخۆی دەگرێت.

ھەر بە گوێرەی توێژینەوەكە دژە ئۆكسان ماددەی زیان بەخش لە ناو دەبات و پێست لە لۆچی دەپارێزێت.

ھەروەھا ڤیتامینA  بەسوودە بۆ بەھێزكردنی پێست وئێسك.

ھەربۆیە پزیشكانی زانستی خۆراك ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ى بە گەنجی بمێننەوە گێزەر زۆر بخۆن.