ئەمریكا فڕۆكەیەكی زرێپۆشکراو بە لێزەر دروست دەكات

ئەم پێشكەوتنە خەیاڵێكی زانستیی دەکاتە واقعێكی بینراو

K24

بۆ ساڵانێك ھەبوونی چەكی لێزەر لە سەر فڕۆكە جەنگاوەرەکان بەشێك بوو لە خەیاڵی زانستیی، بەڵام ئەمریكا فڕۆكەیەكی هاوشێوە و زرێپۆشکراو بە لێزەری دروست کرد.

تاقیگەی توێژینەوەی چەكی ئاسمانیی ئەمریكا رایگەیاند كە: بەھیوان لە ساڵی 2020 فڕۆكەیەكی جەنگیی بەرهەمبێنن چەکی لیزەری لەسەر بێت.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) و كۆمپانیای (لۆكھید مارتن) ئەم ساڵ توانیان لە تاقیكردنی ئامیرێكی لێزەریی سەركەوتوو بن و لەسەر ئەو فڕۆكانەی ببەستن کە لە خێراییان لە خێرایی دەنگ زیاترە و ئەو فڕۆکانە بەو ئامێرە دەتوانن لە هەموو لایەکەوە بە رێگەی لیزەر خۆیان بپارێزن لە مووشەکی ئاراستەکراو بە لیزەر.

شارەزایانی سەربازیی ئەم پێشكەوتنە لە بواری چەكی لێزەریدا، وەك سەرەتای سەردەمێكی نوێ دادەنێن كە خەیاڵێكی زانستیی کردووەتە واقیعێکی بینراو.