دووبز.. چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیركرا

K24- کەرکووك:
ئاسایشی کەرکووك رایگەیاند کە لە هه‌ڵمه‌تێكی پشكنیندا له گه‌ڕه‌كێكی شارۆچكه‌ی دووبز لە پارێزگای کەرکووک چه‌كدارێكی سه‌ر به رێكخراوی داعشیان ده‌ستگیركرد.
نه‌قیب فه‌رهاد حه‌مه عه‌لی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك به (كوردستان24)ی گوت: "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئاسایشی کەرکووک له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا توانیان له گه‌ڕه‌كی مه‌عه‌سكه‌ری شارۆچكه‌ی دووبز چه‌كدارێكی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن".
نه‌قیب فه‌رهاد حه‌مه عه‌لی گوتیشی: "چه‌كداره‌كه‌ی داعش ناوی (عومه‌ر هیلال مه‌حموود)ه و ده‌ستی له ئه‌نجامدانی چەند كرده‌وه‌یەکی تیرۆریستیی هەبووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا له ماڵه‌كه‌ی پێنج ئاڵای داعش له‌گه‌ڵ نارنجۆكێكدا دۆزرایەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە: ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش به‌رده‌وامه بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر.