ئەڵمانیا لەبارەی پەنابەرانەوە هەڕەشە دەکات

K24
ئەڵمانیا ھەڕەشە دەکات پەنا ببات بۆ رێکارە یاساییەکان لە دژی ئەو وڵاتانەی یەکێتیی ئەوروپا کە بەرنامەی دابەشکردنی پەنابەران بەسەر وڵاتانی یەکێتییەکە رەتدەکەنەوە.
فرانک فاڵتەر شتاینمایەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ھەڕەشەی پەنابردنە بەر رێگە یاساییەکانی کرد لە دژی ئەو وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کە دژی بەرنامەی دابەشکردنی پەنابەران بەسەر وڵاتانی ئەوروپا وەستاون.
شتاینمایەر گوتیشی: ئەگەر کێشەکان بە رێگەکانی دیکە چارە نەکران, ئەوە بە رێگە یاساییە گونجاوەکان ئەو پرسە چارە دەکەین و ئاماژەی بە سلوڤاکیا و هەنگاریا کرد کە لە دژی بەرنامەکەن.
لای خۆیەوە سلوڤاکیا رایگەیاند کە: لە دادگا سکاڵا لە دژی یەکێتیی ئەوروپا بە واژوی 160 ھەزار پەنابەر تۆمار دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کۆچبەران هەوڵدەدەن بە رێگەی سلوڤاکیا بەرەو وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا دەرباز بن و تەنیا ژمارەیەکی کەم لەو وڵاتە ماونەتەوە.
بەپێی بەرنامەی دابەشکردنی پەنابەران دەبێ سلوڤاکیا بەلانی کەم 2300 پەنابەر وەربگرێت.