ئه‌نقه‌ره: تا موسڵ ئازادنه‌كرێت هێزه‌كانمان ناكشێنینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ناو خاكی ره‌تده‌كاته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی موسڵ ئازاد ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "هێزه‌كانمان له عێراق ناكشێنینه‌وه، تاكو موسڵ به ته‌واوه‌تی له داعش پاك نه‌كرێته‌وه و ئازاد نه‌كرێت" و جه‌ختیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵوێستی خۆی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كه‌ن و گوتی: "توركیا له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له پارێزگاریكردن خاكی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك واز له‌و كاره بهێنن".
له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشیان له باكووری عێراق گوتی: "له راهێنانی حه‌شدی نیشتمانی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین".
هه‌فته‌ی پێشوو ئۆغلو رایگه‌یاند، ناردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان، بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی گیانی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی له باكووری عێراق.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای عێراق بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی توركیا له باكووری عێراق كۆبوونه‌وه و به‌ره‌سمی داوا له توركیا كرا هێزه‌كه‌ی بكێشێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته جه‌خت له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌یان ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی خاكی عێراق.