ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌وه

K24 - هه‌ڵه‌بجه:
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م هۆتێل هه‌ڵه‌بجه، ته‌نها بۆمبێكی ده‌نگی بووه و هیچ زیانێكی گیانی و مادی نه‌بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا محمد عه‌بدولمحه‌مه‌د، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، كه كۆپییه‌كه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 كه‌تووه، هاتووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌ستییان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه و هاووڵاتییانی پارێزگاكه‌ش ئاگادار ده‌كاته‌وه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر سه‌قامگیری پارێزگاكه‌یان نییه.
ده‌قی روونكردنه‌وه:
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م شه‌و 19_12_2015، له‌به‌رده‌م هۆتێل هه‌ڵه‌بجه بۆمبێك ته‌قییه‌وه ده‌ست به‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌شتنه شوێنى ڕووداوه‌كه‌و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كرد.
له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وت بۆمبێكى ده‌نگى بووه‌و هیچ زیانێكى گیانى و مادى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ش درێژه‌ى هه‌یه.
لێره‌وه هاووڵاتیانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و ڕووداوه تیرۆرستى نه‌بووه‌و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه نیه.