راوێژكاری خامه‌نه‌ئی: به هۆكاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاتووینه‌ته عێراق و سووریا
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری رێبه‌ری باڵای شۆڕشیی ئیسلامی ئێران، هێرشده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران ده‌گرن له كاروباری ناوخۆی عێراق و سووریا و رایگه‌یاند، ئه‌وان به پاڵنه‌رێكی نه‌ته‌وه‌ییانه هاتوونه‌ته ئه‌و دوو وڵاته.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران راشیگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له عێراق مابایه، بۆ پاراستنی عێراق سه‌ربازگه و ده‌زگای سه‌ربازی له‌نزیك سنووره‌كان داده‌مه‌زراند.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئیسنا"ی تایبه‌ت به خوێندكارانی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، ویلایه‌تی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، ئێران به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی وڵاته ئیسلامییه‌كان و پاراستنی "میحوه‌ری به‌رگری" چووه‌ته عێراق و سووریا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سووریا تێكبشكێنیت كه وه‌ك زنجیره‌یه‌كه بۆ میحوه‌ری به‌رگری ئێران".
هه‌روه‌ها گوتی: "رێگاناده‌ین ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاره بكات، چونكه سووریا ئه‌لقه‌ی زێڕینی میحوه‌ری به‌رگرییه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان باس له دابه‌شكردنی عێراق و سووریا ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی لاواز و پارچه‌كراو هه‌بێت".
ویلایه‌تی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له باره‌ی قه‌یرانی سووریاوه، هێرشی كرده سه‌ر هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و به بڕوای ئه‌و ته‌نها ئێران هاوشانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا وه‌ستاوه و پاڵپشتی لێده‌كات و گوتی: "پێویسته هه‌موولایه‌ك بزانن ئه‌سه‌د ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له سووریا پێشمان له دوژمن نه‌گرتبا ده‌بوایه له نزیك سنووره‌كانمان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".