سبەی مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

هۆکاری دواكەوتنی پێدانی مووچەی پێشمەرگە ھۆكارەكەی دیارە كە نەبوونی پارەیە

K24- ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند سبەی دووشەممە مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکراشی کرد کە: سبەی دووشەممە دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆی 2015ی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە.

بڕیاربوو ھەفتەی رابردوو مووچەی پێشمەرگە دابەش بكرێت، بەڵام بۆ ئەم ھەفتە دواخرا، پێشتر بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بە (كوردستان24)ی راگەیاند كە: هۆکاری دواكەوتنی پێدانی مووچەی پێشمەرگە ھۆكارەكەی دیارە كە نەبوونی پارەیە.