عەبدوڵڵا ماچكەیی ھونەرمەنی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

عەبدوڵڵا ماچكەیی لە تەمەنی گەنجییەوە رووی كردووەتە ھونەر

K24

ھونەرمەندی ناسراوی مۆسیقای كوردیی عەبدوڵڵا قوربانیی ناسراو بە عەبدوڵڵا ماچكەیی بەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

عەبدوڵڵا ماچكەیی ساڵی 1941 لە شاری قەسری شیرین لە دایكبووە، پاشان لە تەمەنی 12 ساڵیدا بناماڵەكەیان لە گوندی ماچكەی ناوچەی لەیلاخ نیشتەجێی بوونە.

عەبدوڵڵا ماچكەیی لە تەمەنی گەنجییەوە رووی كردووەتە ھونەر و بەھۆی دەنگ خۆشییەوە كۆڕوكۆبوونەوەكانی رازاندووەتەوە و چەندین بەرھەمی بۆ خەزێنەی ھونەریی كوردیی جێی ھێشتووە.

جیا لە كارە ھۆنەرییەكانی عەبدوڵڵا ماچكەیی بەرھەمێكی جێی بایخی لەدوای خۆی جێھێشتووە كە توێژینەوە و داڕشتنەوەی ریتم و گۆرانییەكانی ھەڵپەڕكێی كوردییە کە لە ساڵی 2003 بڵاوبووەتەوە.

بڕیارە تەرمی ئەو ھونەرمەندە ئەمڕۆ بە بەشداریی ھونەرمەندان و لاینگرانی لە گۆرستانی ھونەرمەندانی شاری سنە بەخاك بسپێردرێت.