شاجوانی عێراق كچە كوردێكی كەركووكە

شەیما قاسم توانی بەسەر 7 ركابەری دیكە سەركەوێت

K24 – بەغدا:

لە مەراسیمی پێشبڕكێی دیاریكردنی شاجوان لە عێراق تاجی شاجوانی عێراق خرايه‌ سەر كچێكی خەڵكی كەركووك.

دەزگای مەدا بۆ رۆشنبیری و ھونەری پێشبڕكێی بۆ ھەڵبژاردنی شاجوانی عێراق رێكخست، دوای بەڕێوەچوونی نماییشی بەشداربووان، شەیما قاسم كە كچێكی كوردی خەڵكی شاری كەركووكە توانی بەسەر 7 ركابەری دیكەی سەركەوێت و تاجی شاجوانی خرايه‌ سەر و بە شاجوانی عێراق دیاركرا.

دوای 43 ساڵ لە ئەنجامدانی پێشبڕكێ بۆ دیاركردنی شاجوان لە عێراقدا، دوێنێ شەو پێشبڕكێی ھەڵبژاردنی شاجوانی لە بەغدا به‌ڕێوه‌چوو.