ئه‌سه‌د چى ده‌كات
K24 – شام:
له كاتێكدا چاره‌نووسى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووريا بووه‌ته جێى مشت‌ومڕ له ئاستى نێوده‌وڵه‌تييدا، له به‌رامبه‌ردا ئه‌سه‌د، رۆژانه كارى سه‌يروسه‌مه‌ره ئه‌نجامده‌دات.
كه‌ناڵه فه‌رمييه‌كانى سووريا، بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌ردانى ئه‌ندامانى تيپى ميوزكژه‌نى كريستيانى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بۆ ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى زاينى بكه‌ن.
بڕياره ئه‌مساڵ، ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌و تيپه‌دا له كڵێسه‌يه‌كى كۆنى نزيك به‌ره‌كانى شه‌ڕ له ديمه‌شقى پايته‌ختى سووريا ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ بگێڕێت.
ته‌له‌ڤزيۆنى سووريا، وێنه‌ى ئه‌سه‌د و هاوسه‌ره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه سه‌ردانى تيپه موزيكژه‌نه‌كه‌يان له كڵێسه‌ى سه‌ييده كردبوو.
ئه‌سه‌د و هاوسه‌ره‌كه‌ى له نزيك سه‌كۆى كڵێسه‌كه دانيشتبوون و گوێيان له سرووته‌كانى تايبه‌ت به سه‌رى ساڵى زانينيى ده‌گرت.
به‌رپرسانى ئه‌منيى سووريا رايانگه‌ياندووه، پێش سه‌ردانى ئه‌سه‌د، ئه‌و كڵێسه‌يه به مووشه‌كى مۆرتۆر هێرشى كراوه‌ته سه‌ر.
كڵێسه‌كه ده‌كه‌وێته نزيكى گه‌ڕه‌كى غوته‌ى خۆرهه‌ڵات، كه به‌رهه‌ڵستكاران كۆنترۆڵيان كردووه و رۆژانه رووبه‌ڕووى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى رووسيا ده‌بێته‌وه.
له چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكيدا كه به‌م دواييانه كه‌ناڵه بيانييه‌كان له‌گه‌ڵيدا ئه‌نجاميانداوه، ئه‌سه‌د خۆى به پارێزه‌رى پێكهاته ئاينييه‌كان له‌قه‌ڵه‌مداوه.