به ڤیدیۆ: بارسێلۆنا بووه پاڵه‌وانی جامی جیهانی یانه‌كان
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان له یانه‌ی ریڤه‌ر پلێتی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی جامی جیهانی یانه‌كان.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 20 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان كه وڵاتی ژاپۆن میوانداریی كرد بوو، یانه‌ی بارسێلۆنای پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ریڤه‌ر پلێتی پاڵه‌وانی لیبه‌رتادۆریس بووه.
ڕۆژێك به‌ر له یارییه‌كه ده‌نگۆی به‌شدارینه‌كردنی هه‌ردوو یاریزانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه (نێیمار و مێسی) هه‌بوو، به‌ڵام چه‌ند كاتژمێر به‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاری به‌شداریكردنی ئه‌و دوو یاریزانه‌ی راگه‌یاند و له یارییه‌كه‌یش هاوشان له‌گه‌ڵ سوارێز سێكوچكه‌یه‌كی به‌هێزیان پێكهێنا.
به‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌یش مارسیلۆ گالاردۆ راهێنه‌ری یانه‌ی ریڤه‌ر پلێت هه‌ڕه‌شه‌ی بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی بارسێلۆنا كرد بوو، هه‌ڵبه‌ت هیوای ئه‌وه‌شی خواست بوو كه هه‌ردوو یاریزان مێسی و نێیمار له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكه‌ن، راشیگه‌یاند بوو كه ئه‌وان ده‌توانن یانه‌ی بارسا تێكبشكێنن. به‌ڵام دواجار هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره له چوارچێوه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵ مایه‌وه و تیپه‌كه‌ی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی بارسا له خوله‌كی 36 ده‌ستی پێكرد، كاتێك مێسی له نێو هێڵی سزا تۆپێكی له نێیمار وه‌رگرت و هیچ ره‌حمی به یانه هاونیشتیمانییه‌كه‌ی نه‌كرد و تۆپه‌كه‌ی له تۆڕی گۆڵی به‌رانبه‌ر گیر كرد.
دوو گۆڵه‌كه‌ی تریش له گێمی دووه‌می یارییه‌كه له خوله‌كانی 49 و 68 له لایان لویس سوارێز تۆمار كرا كه ئه‌و یاریزانه له 2 یارییدا له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌دا كۆی گۆڵه‌كانی بۆ 5 گۆڵ به‌رز كرده‌وه و به گۆڵكاری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه و پیاوی یارییه‌كه‌یش دیاریی كرا.
یانه‌ی بارسێلۆنا توانی بۆ سێیه‌مینجار له مێژووی خۆیدا نازناوی جامی جیهانی یانه‌كان بباته‌وه. هه‌روه‌ها كۆی نازناوه‌كانیشی له 2015 بۆ 5 نازناو به‌رز كرده‌وه كه پێكهاتوون له (لا لیگا، كۆپا دێل ڕه‌ی، چامپیۆنسلیگ، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی جیهانی یانه‌كان).