به‌ڤيديۆ.. پێش ئه‌وه‌ى سه‌ريببڕى خۆى رزگار ده‌كات
K24- هه‌ولێر
پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌ڕى ده‌سته و يه‌خه له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكى داعش ده‌كات و به‌جۆرێك پێش ئه‌وه‌ى چه‌كداره‌كه سه‌ريببڕێ لێى دێته ده‌ست و خۆى رزگار ده‌كات.
هێمن عەلی، ئەو پێشمەرگەیەی لە میحوەری خازر دوای ئەوەی هەواڵی هێرشی داعش بۆ میحوەری خازر دەبیستێت, لەگەڵ مام و ئامۆزاکانی دەچێتە بەرەكانی شەڕ لە میحوەرەكە و لەگەڵ پێشمەرگە هێرشەکەی داعش تێک دەشکێنن، ھێمن رووبەڕوو لەگەڵ چەکدارێکی داعش لە گوندی تەل ئەسوەد شەڕی دەستەو یەخە دەکەن و چەکدارەکە هەوڵ دەدات هێمن سەر ببرێت، بەڵام ئەو بە فیشەکێك داعشەکە دەکوژێت و خۆی رزگار دەکات .
کەسوکاری هێمن سەرەڕای ئەوەی شانازی دەکەن کە لە پێناو بەرگری لە خاکی کوردستان قوربانی دەدەن و لە هێرشی ئەم دواییەی داعشدا هەشت ئەندامی بنەماڵەکەیان شه‌هيد بوون.
هێمن، خاوەنی پێنج منداڵە و لە لیوای 10ى سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە و رۆژانە لە قەزای خەبات بۆ چارەسەری برینەکەی دێتە هەولێر و دەشڵێت باری تەندروستیم جێگیر بێتەوە، دەچێتەوە بەرەکانی شەڕ.