ده‌وڵه‌تى ياسا دژى كورد هانا بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌بات
K24 - به‌غدا:
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هه‌وڵ ده‌ده‌ن نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2016ی عێراق كه‌مبكرێته‌وه.
ئیبتیسام هیلالی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015 رایگه‌یاند، به‌ر له په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2016، له رێگای نووسراوێك داوا له فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌مبكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2016ی عێراق، به 17% دیاریكراوه، وه‌ك ئه‌و په‌له‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌مبكرێته‌وه بۆ ته‌نها 13%.
هیلالی گوتیشی: "به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ر له په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه یاساكه، ده‌وڵه‌تی یاسا په‌نا ده‌باته به‌ر سه‌رۆك كۆماری عێراق".
روونیشی كرده‌وه، نیازی كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتارییان هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌كه كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دانیشتنی تایبه‌ت به پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2016، به كۆی ده‌نگ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به 17% په‌سه‌ندكرد.
له پرۆژه یاساكه‌شدا هاتووه، رێژه‌ی 20% باج ده‌خرێته سه‌ر كارتی مۆبایل و 5% بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێل، به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی پرۆژه یاساكه‌ش، رێژه‌ی باج بۆ خواردنه‌وه كهوولییه‌كان به رێژه‌ی 100% زیاد ده‌كرێت.