عه‌بادى خۆى يه‌كلا ده‌كاته‌وه
K24 – به‌غدا:
تا ئێستا به فه‌رمى حكومه‌تى عێراق، هه‌ڵوێستى له باره‌ى هاوپه‌يمانێتى ئيسلامى به سه‌رۆكايه‌تى سعوودييه ده‌رنه‌بڕيوه و لايه‌نه شيعييه‌كان ده‌يانه‌وێت حكومه‌تى عه‌بادى نه‌يارى هاوپه‌يمانێتييه‌كه بێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ، شاندێكى حزبى ده‌عوه -رێكخستنى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادييان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، هه‌ڵوێستى عێراقييان له باره‌ى هاوپه‌يمانێتى وڵاتانى ئيسلامى له دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه تاوتوێكرد.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌يه‌كى نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى عه‌بادى، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا دوو پرسى سه‌ره‌كى ئه‌مڕۆى عێراق تاوتوێكراوون.
به‌ياننامه‌كه باسيى له‌وه‌شكردووه، هه‌ڵوێستى عێراق سه‌باره‌ت به هاتنى هێزى توركيا له لايه‌ك و هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ى سعوودييه له لايه‌كى ديكه‌وه تاوتوێكراوون.
مه‌رجه‌عه‌كانى شيعه له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و قومى ئێران، كه‌وتوونه‌ته ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين له دژى هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ى سعووديه و ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه به به‌ره‌يه‌كى سوننه‌كان له دژى شيعه وه‌سفده‌كه‌ن.
پێشتريش، هه‌ريه‌ك له موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در و ميليشياكانى ناو حه‌شدى شه‌عبى دژايه‌تى خۆيان بۆ هاوپه‌يمانێتييه ئيسلامييه‌كه ده‌ربڕى بوو.
به گوێره‌ى به‌دواداچوونى ماڵپه‌ڕى كوردستان24، چاودێرانى ره‌وشى ئه‌منيى و سياسى عێراق له‌و بڕوايه‌دان، عه‌بادى له ژێر فشارى لايه‌نه شيعييه‌كان و مه‌رجه‌عه‌كانى مه‌زهه‌بى شيعه‌دايه بۆ ده‌ربڕينى هه‌ڵوێستێكى نه‌رێنى له دژى هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ى شيعه.
هێشتا عه‌بادى خۆى يه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه و هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تيشى له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه سياسييه‌كانييدا بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و پرسه ئه‌نجام نه‌داوه.