به گومانی "بۆمبی چێنراو" فڕۆكه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی به ناچاری ده‌نیشێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی به گومانی بوونی بۆمبی چێنراو به ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ی كینیا نیشته‌وه و دوای پشكنینی وردی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئامێرێك له ئاوده‌ستی فڕۆكه‌كه‌دا دۆزاریه‌وه و پۆلیس و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی كینیا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه و پشكنینی ئامێرهكهن.
دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی 463، له دوورگه‌ی مۆریشیۆس ئه‌فه‌ریقاوه به‌ره‌و پاریس به‌ڕێكه‌وت، سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه هه‌ستیان به بوونی ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی، به گوته‌ی ئه‌وان له "بۆمبی چێنراو ده‌چێت" له‌ناو یه‌كێك له ئاوده‌سته‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه دۆزرایه‌وه و به‌و هۆیه‌وه فڕۆكه‌كه به ناچاری له فڕۆكه‌خانی شاری مۆمباسای كینیا نیشته‌وه.
فڕۆكه‌كه له جۆری بۆینگ 777 هو 459 سه‌رنیشنی هه‌ڵگرتبوو 14 له‌گه‌ڵ 14 كه‌سی تاقمی فڕۆكه‌كه، ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی كینیاش رایانگه‌یاند، سه‌رجه‌م سه‌رنشینان به سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌كه.
جۆزیف بۆینت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كینیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاویكرده‌وه، پشكنه‌رانی كینیا، له ئێستادا له تاقیگه‌ی تایبه‌ت خه‌ریكی پشكنینی ئه‌و ئامێره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به وردی لێی بكۆڵنه‌وه و له ئه‌گه‌ری بوونی مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو ئامێره‌كه دڵنیا ببنه‌وه.
شاره‌زایانی بواری ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، له‌لایه‌ن تیمی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه راهێنانییان پێكراوه و ئه‌مه‌ریكا له نزیكه‌وه هاوكاری یه‌كه‌ی دژی تیرۆر ئه‌و وڵای كردووه، به گوێره‌ی لێدوانی شاره‌زایان ته‌مه‌نی ئه‌و وڵاته، ئه‌و سندووقه وه‌ك "كاتژمێری قورمیشكراو" بووه.
حكوومه‌تی كینیا رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌دا كراوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی زیاتریان ئاشكرا نه‌كردووه.
له ماوه‌ی رابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی رووسیا دوای 23 خولهك له هه‌ڵفڕینی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌رم شێخی میسر، له بیابانی سینا كه‌وته خواره‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاوكرانه‌وه، فڕۆكه رووسیه‌كه به 224 سه‌رنشینه‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.