وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا ده‌گاته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا، هەرجەت سینگ ساجان گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، كه‌ريم شنگالى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێم پێشوازييان له وه‌زيرى به‌رگرى و شاندى ياوه‌رى كرد.
بڕياره، وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا، له ميانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى كۆببێته‌وه.
ساجان، لە ٤ی نۆڤەمبەرى ٢٠١٤ه‌وه بووەتە وەزیرى به‌رگرى كه‌نه‌دا و سه‌ر به پارتی ئازادیخوازی کەنەدییە.
ئه‌و هاووڵاتييه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك هيندستانييه و كاتێك ته‌مه‌نى چوار ساڵ بووه، بنه‌ماڵه‌كه‌يان چوونه‌ته كه‌نه‌دا.
ناوبراو ماوه‌ى 26 ساڵ خزمەتی سەربازی لەنێو سوپای کەنەدا كردووه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواى گه‌يشتنيى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كۆببێته‌وه.