به وێنه.. "بۆمبێكی ساخته" كینیا و فه‌ره‌نسای تووشی دڵه‌ڕاوكێ كرد
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی به گومانی بوونی بۆمبی چێنراو به ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ی كینیا نیشته‌وه، ده‌ركه‌وت بۆمبه‌كه ته‌نها كاتژمێرێكی ته‌وقیتكراوه و بۆمبی راسته‌قینه نییه.
دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی 463، له دوورگه‌ی مۆریشیۆس ئه‌فه‌ریقاوه به‌ره‌و پاریس به‌ڕێكه‌وت، سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه هه‌ستیان به بوونی ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی، به گوته‌ی ئه‌وان له "بۆمبی چێنراو ده‌چێت" له‌ناو یه‌كێك له ئاوده‌سته‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه دۆزرایه‌وه و به‌و هۆیه‌وه فڕۆكه‌كه به ناچاری له فڕۆكه‌خانی شاری مۆمباسای كینیا نیشته‌وه.
فڕۆكه‌كه له جۆری بۆینگ 777 ه‌و 459 سه‌رنیشنی هه‌ڵگرتبوو 14 له‌گه‌ڵ 14 كه‌سی تاقمی فڕۆكه‌كه.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه بۆمبه‌كه ته‌نها كاتژمێرێك بووه، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت كێ ئه‌و كاتژمێره له‌وێ داناوه و چۆن هێنراوه‌ته ناو فڕۆكه‌كه.