توركيا موژده‌يه‌ك ده‌داته عێراق
K24 – به‌غدا:
حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره، بڕياريدا پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق ده‌ستپێبكات. ئه‌و بڕياره‌ش وه‌ك موژده‌يه‌ك بۆ حكومه‌تى عه‌بادى بۆى ده‌ڕوانرێت.
توركيا رايگه‌ياند، هێزه‌كانى له عێراق ده‌كێشێته‌وه و له به‌رامبه‌ريشدا به‌غدا خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى و ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌دواداچوونى سكاڵاكه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تا به يه‌كجارى سوپاى توركيا عێراق به‌جێده‌هێڵێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئيبراهيم جه‌عفه‌رى رايگه‌ياند، به گوێره‌ى هه‌واڵى ميدياى توركيا، به‌شێك له هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته له عێراق كشاونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ى درووستدا.
گوتيشى: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ئاكام گه‌يشتنى ئه‌و سكاڵايه‌ى پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييمان كردووه و تێيدا داوامان كردووه، سوپاى توركيا به يه‌كجارى خاكى عێراق به‌جێبهێڵێت".
پێشتر سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى راسپاردبوو، هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق بكێشێته‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياندووه، "به له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ستيارى عێراق سه‌باره‌ت به هه‌بوونى هێزى توركيا له‌ناو خاكه‌كه‌يدا، ئه‌نقه‌ره بڕياريداوه پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له نزيك مووسڵ ده‌ستپێبكات".
به هۆى هاتنى هێزێكى توركياوه، لايه‌نه شيعييه‌كان، حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادييان خستووه‌ته ژێر فشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێككارى توند دژى هاتنى هێزى توركيا بگرێته‌به‌ر.