ئەمه‌ریكا بڕیارێكی سه‌یر له دژی سه‌ردانیكه‌رانی 3 وڵات ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا یاسایەكی پەسند كرد كە هاووڵاتیانی ٣٨ وڵاتی جیهان، ئەگەر لە ٥ ساڵی رابردوودا سەردانی ئێرانیان کردبێت، پێویسته ڤیزا وه‌ربگرن و له رێگای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌و وڵاته، رێگایان پێدرێت بێنه ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، هاووڵاتییان ئه‌و 38 وڵاته، پێشتر ده‌یانتوانی به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و تێیدا بمێننه‌وه.
ئەو بڕیارەی ئه‌مه‌ریكا سووریا و عێراقیش دەگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا تەنیا بەرپرسانی ئێران ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر ئەو بڕیارەی ئەمریكا دەربڕیوە.
بەر لە پەسندكردنی بڕیارەكە لە لایەن باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەو بڕیارەی ئەمریكا ببێتە یاسا، ئێران ئەو بڕیارە بە دژی رێككەوتنی ئێران و وڵاتانی (5 +1) داده‌نرێت و ھەڵوێستیان دەبێت.
محەممەد رەزا باھونەر جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێرانیش گوتی: "ئۆباما لە پشت ھەر بزەیەكییەوە، نەشتەرێكی بەرەوڕووی ئێران راگرتووە".
ھۆكاری ئەو ھەڵوێستە توندانەی بەرپرسانی ئێران بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، سەرجەم ئەو 38 وڵاتەی پێشتر بۆ سەردانكردنیان بۆ ئه‌مریكا پێویستيان بە ڤیزە نەبووە.
ئەو بڕیارەی ئەمه‌ریكا لە كاتێكدایە، وڵاتە زلھێزەكانی ئەورووپا لە بەرنامەیان دابوو، دوای رێككەوتنی ئێران و وڵاتانی (5+1)، بۆ وەبەرھێنان روو لە ئێران بكەن.
بەڵام پێدەچێت، ئەو وڵاتانە زۆربەیان پابەندبوون بە بڕیارەكەی ئەمریكا ھەڵبژێرن، ئەمەش ئێرانی دڵ سارد كردووه‌ته‌وه.