شیر و چا به یهكهوه مهخۆنهوه

K24 – ههولێر:
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی پزیشكانی بواری خۆراك له ئیتاڵیا, خواردنەوەی شیرو چا بەیەكەوە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
بەگوێرەی توێژینەوە ئیتاڵیەكە، شیر دەوڵەمەندە بە پرۆتین، چا رێژهیهكی زۆر له دژە ئۆكسیدەكانی تێداییە, لە كاتی تێكەڵكردنی شیرو چا بەیەكەوە, ئۆكسیدو پرۆتین بەیەكەوە ناتوانن سوود بە جەستەی مرۆڤ بگەیەنن, ھۆكاریشە بۆ زیاد بوونی كێشی لەش.
پسپۆران رێنمایی ئهوهیان بڵاوكردووهتهوه، چاو شیر بە جیا بخورێنەوە بۆ ئەوەی سوود بە جەستەی مرۆڤ بگەینن.