دوو به‌رپرسی داعش پاره‌ی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌دزن
سۆران كامه‌ران
K24- كه‌ركوك:
دوو به‌رپرسى سەربازی داعش له شارۆچكەی حه‌ویجه‌ى سه‌ر به كه‌ركووك به‌تۆمه‌تى دزینى پاره‌ى ڕێكخراوه‌كه ده‌درێنه "دادگاى شه‌رعى" موسڵ بۆ لێكۆڵینه‌وه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى شاروشارۆچكەكانی كه‌ركووك بە كوردستان 24،ی گوت: "به‌پێی زانیارییه‌كانمان چه‌كدارانى داعش له شارۆچكەی حه‌ویجه دوو به‌رپرسى خۆیان په‌لكێشى دادگاى شه‌رعى موسڵ كردووه، به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له‌دزینى پاره‌ى ئه‌و ڕێكخراوه له شارۆچكەی حه‌ویجه‌ى سه‌ر به‌ویلایه‌تى كه‌ركووكى داعش.
سه‌رحه‌د قارد، ناوى ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى داعشى بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد، ھەر یەك لە (خه‌لیل لویس) و (عه‌داى ساڵح) كه هه‌ردووكیان به‌رپرسن له‌ئه‌نجوومه‌نى سەربازی داعش له‌و قه‌زاییه.
بە گوێرەی زانیاری و ئاماژەكان داعش ئەو دوو بەرپرسەی لە سێدارە دەدات.