دوو مه‌لای سوننە خۆیان بۆ ئەنجوومەنی شارەزایانى ئێران كاندید كرد

ئه‌وانیش وتارخوێنی شاری بۆكان و بەرپرسی پێشووی رۆشنبیری زیندانی سەردەشتن

K24 – هه‌ولێر:

وتارخوێنی شاری بۆكان و بەرپرسی پێشووی رۆشنبیری زیندانی سەردەشت خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایان كاندید كرد.

وتار خوێنی بۆكان، مولا عەبدولڕەحمان خەلیفەزادە و بەرپرسی پێشووی رۆشنبیری زیندانی سەردەشت، ملا ئەبوبەكر، لە قایمقامێتی ورمێ ناوی خۆیان بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایان تۆمار كرد.

پێنجەمین خولی ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەزایان ھاوكات لەگەڵ دەیەمین خولی ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی 16ی كانوونی یەكەم/ فوریە لە ئێران بەڕێوەدەچێت.

پارێزگای ورمێ لەو ھەڵبژاردنەدا 12 نوێنەری بۆ ئەنجومەنی شورای ئیسلامی و سێ نوێنەریشی بۆ ئەنجومەنی شارەزایان و نوینەرێكیشی بۆ پێكهاته‌ نەتەوه‌ییەكان لە ئەنجومەنی شارەزایان دەبێت.

ناونووسين بۆ خۆكاندیدكردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایان لەچوار رۆژی رابردووەوە دەستیپێكردووە، بەڵام ناونووسين بۆ كاندیداكانی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی دوێنی دەستیپێكرد.