وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ بارزانى كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا، هەرجەت سینگ ساجان، گه‌يشته شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى و كه‌مێكى ديكه كۆده‌بنه‌وه.
ساجان، شه‌وى رابردوو، له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه گه‌يشته هه‌رێمى كوردستان و له لايه‌ن هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، كه‌ريم شنگالى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێم پێشوازى لێكرا.
ساجان، لە ٤ی نۆڤەمبەرى ٢٠١٤ه‌وه بووەتە وەزیرى به‌رگرى كه‌نه‌دا و سه‌ر به پارتی ئازادیخوازی کەنەدییە.
ئه‌و هاووڵاتييه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك هيندستانييه و كاتێك ته‌مه‌نى چوار ساڵ بووه، بنه‌ماڵه‌كه‌يان چوونه‌ته كه‌نه‌دا.
ناوبراو ماوه‌ى 26 ساڵ خزمەتی سەربازی لەنێو سوپای کەنەدا كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ هه‌رێمى كوردستان، ساجان، جه‌خت له‌سه‌ر پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى له به‌ره‌ى شه‌ڕى دژ به تيرۆر و هاوكاريكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كاته‌وه.