گێچه‌ڵكردن به ژنان شالۆمى له ژيانى سياسى دابڕى
K24 – ئيسرائيل:
دواى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تى گێچه‌ڵى سێكسى درايه پاڵ، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، سيلڤان شالۆم، كه سياسييه‌كى دێرينى حزبى ليكۆدى راستڕه‌وه، به هۆى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تى گێچه‌ڵى سێكسى درايه پاڵ، ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه.
شالۆم، جگه له‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بوو، هاوكات وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌ت و پێشتريش ماوه‌يه‌ك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيل بووه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئيسرائيل، بڵاويانكرده‌وه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، ژماره‌يه‌ك ژن سكاڵايان له دژى شالۆم تۆمار كردووه.
ئه‌وه‌شيان باسكردووه، داواكارى گشتيى ئيسرائيل، فه‌رمانى به پۆليس كردووه لێكۆڵينه‌وه له‌و تۆمه‌تانه بكه‌ن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، شالۆم، رايگه‌ياند، وه‌كو وه‌زير و ئه‌ندامى كنێستى ئيسرائيل، بڕياريداوه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و به هۆى ئه‌و سكاڵايانه‌وه هه‌ست به نيگه‌رانى ده‌كات.
شالۆم يه‌كه‌م به‌رپرسى ئيسرائيل، نييه به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى گێچه‌ڵى سێكسى ناچار بوو بێت ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.