وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا چى له باره‌ى سرووشتى كوردستانه‌وه ده‌ڵێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، پێشوازى له وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا، هه‌جه‌ت سينگ ساجان كرد و هه‌ردوولا بۆ تاوتوێكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێم و كه‌نه‌دا كۆبوونه‌وه.
له ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ساجان، پشتيوانى خۆى بۆ هێزى پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه و رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتيوانيكردنى به‌ره‌ى دژ به تيرۆر.
كه‌نه‌دا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى به‌شداره له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، له به‌رايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ساجان باسى له جوانى سرووشتى كوردستان كردووه و له ده‌فته‌رى ئادگارى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانيشدا ياده‌وه‌رييه‌كى تۆماركردووه.