خوێواو بۆ ئێسك دهرمانه
K24 – ههولێر:
توێژەرانی زانكۆی مكمستری كهنهدا رایانگەیاندووە، "سەرەڕای ئەوەی خوێواو بۆ شوشتنەوەی برین به سووده، لە رووی ئابووریشەوە بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتوو باشترە".
دكتۆر باندەری سەرپەرشتی ئەو توێژینەوەیەی كردووە، دەڵێت: "ھەموو برینێك پێویستی بە شووشتنەوە ھەیە، بەڵام تاقیكردنەوەكان دەریانخستووە، شووشتنەوەی برین بە سابوون لە تهنيا بهكارهێنانى ئاو باشتر نییە، كە ئەوەش دوور لە چاوەڕوانی بوو".
پزشكان ئەو توێژینەوەیان لەسەر 2 ههزار و 400 كەس ئەنجامدا كە قاچ یان دەستیان شكابوو، ئەوان بۆیان دەركەوت شووشتن و داماڵينی شوێنی شكان بە خوێواو یارمەتی زوو چاكبوونەوەی شكانهكه دەدات.
بە گوتەی توێژەران، بەكارھێنانی خوێواو لە ئاووسابوون ھەرزانتر و كاریگەرترە.
له مێژوويى پزيشكيى ميليى كوردييدا ههر له كۆنهوه پێشينانى كورد، بۆ رهواندنهوهى ئازارى ئێسك خوێواويان بهكارهێناوه.