ئۆباما: داعش لە سەدا چلى ناوچەكانی لەدەستداوە

بەردەوام دەبین لە سەرپەرشتی كردنی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش.

K24 – واشنتن:

سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما لە دوایین كۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆی بۆ ساڵی ٢٠١٥ رایگەیاند، "ويلايه‌تە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە سەرپەرشتی كردنی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لێدانی داعش و لە ناو بردنی.

دووپاتی ئەوەشیكرده‌وه‌، "داعش لە سەدا ٤٠% ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی لەدەستداوە".

لە بەردەوامی قسەكانیشی ئاماژەی بەوە كرد، ئەستەمە چاودێری پلانەكانی تیرۆریستی بكرێت, بەڵام ئیدارەكەی ھەوڵدەدات و لەسەر ھەموو ئاستەكان كە ھیچ زانیاریيه‌ك لە بیر نەكرێت لەگەڵ وڵاتە بیانیيەكان.

ئەوەشی روونكردوە، "ھێرشەكانی پاریس ھانیداین بۆ چڕكردنه‌وه‌ی ھاوكاری لەگەڵ وڵاتە ئەوروپیيەكان, بەڵام ئەم بەره‌نگاربوونەوەیە جیاوازە لەگەڵ ئەو بەرەنگاربونەوەی كە لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە دەكرا.